گشت بابەتەکان

شێخ زوبێر عه‌بدوڵا

شێخ زوبێر عەبدوڵا (١٩٢٥ -٢٠٠٨)، ناسراو بە شێخۆ زوبێر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخ عو‌مه‌ر مام ئاغا محه‌مه‌د

شێخ عومەر مام ئاغا محەمەد (١٩٢٧-٢٠٠٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی کانیەلنجا ١٩٨٣

شه‌ڕی كانیه‌لنجا له‌ ٢١ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ ڕوویدا، كاتێ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق له‌ نزیك گوندی كانیه‌لنجای ده‌ڤه‌ری بارزان، توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نن.‌ ‌

زانیاری زیاتر

شەڕی ناو شاری ئاکرێ ١٩٨٣

ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ سالی ١٩٨٣ ڕوویدا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی داڕشت كه چالاكییه‌ پارتیزانییه‌كانی بگوازێته‌وه‌ ناو شاره‌كان و له‌وێوه‌ گورز له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بدات، تاكو به‌م شێوازەی پارتیزانییه‌ به‌ گوێی حكومه‌تدا بچرپێنێ كه‌ شۆڕشی كورد له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێن و هه‌ركاتێكدا مه‌ستی بێ ده‌توانێ گورز له‌ دامودزگاكان بوه‌شێنێ و زیانی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر

مستەفا گۆرۆنی

مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.

زانیاری زیاتر

مەسرور بارزانی

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە....

زانیاری زیاتر