گشت بابەتەکان

چاپخانەی خەبات

چاپخانەی خەبات وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بڵاوکردنەوەی بیر و بۆچوون و هۆشیارکردنەوەی گەل، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد گێڕاوە. دوای دوو ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی خەبات وەک ئۆرگانی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکردایەتی پارتی بیری لەوە کردەوە؛ چاپخانەیەکی تایبەت بە خۆی هەبێت. لەسەر بنەمای ئەو پێویستییە لە بەغدا چاپخانەیەکی کڕی کە پێشتر بە ناوەکانی "بەشی چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی پارتی، چاپخانەی کوردستان، چاپخانەی شەهیدان" ناسرابوو،

زانیاری زیاتر

ئه‌بوبكر محەمدئەمین سۆیحه‌م

ئه‌بوبه‌كر محه‌ممه‌دئه‌مین سۆیحه‌م، ناسراوه‌ به‌ (عه‌بۆ)، له‌ ساڵی١٩٢٩ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئه‌یلوول کردووە، لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی

كەڕوب عەزیز حوسێن فەقیانی لە ١ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە حزبی سۆسیالست کردووە و ساڵى ١٩٨٢ بۆتە پێشمەرگە. لە ١٣ى ئایارى ١٩٨٣ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

یوسف محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌رانه‌یی

یوسف محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌رانه‌یی ناسراوه‌ به‌ (زانا)، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندى سەرانى دۆڵی ئاکۆیانى قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

قادر ره‌سوڵ قادر ئه‌لیاس فه‌قیانی

قادر ره‌سوڵ قادر ئه‌لیاس فه‌قیانی ناسراوه‌ به‌ (قادره‌ گۆج)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى‌ شۆڕشی ئه‌یلوول کردووە، لە ١١ى ئابى ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر