شەکر محەمەد ئەحمەد
شەکر محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە.
زانیاری زیاترشەکر محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە.
زانیاری زیاترشەفیق عەبدوڵا قاسم، ناسراو بە شەفیق مەلا عەبدوڵڵا پێشمەرگەو هەڤاڵى بارزانى نەمر بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ٣١ى تەمووزى ١٩٨٣ لە ئۆپەڕاسیۆنى ئەنفالکردنى بارزانییەکان لەلایەن حکومەتى عێراق لە کۆمەڵگاى قوشتەپە شوێنبزرکراوە.
زانیاری زیاترئەو شەڕە لە تشرینى دووەمى ١٩٨٦ ڕوویدا لە ناوچەى زاخۆى دەڤەرى بادینان، کاتێک کە سوپا و چەکدارانى حکومەتى عێراق بە پاڵپشتى تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگى هێرشیان کردە سەر بارەگا و سەنگەرەکانى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى زاخۆ، بە ئامانجى کپ کردنى دەنگى شۆڕش لەو ناوچانەدا، دواى شەڕێکى چەند ڕۆژە و گوشار خستنە سەر سەنگەرەکان، هێزى پێشمەرگە توانی شکست بە پێشڕەویەکانى چەکدارانى بەکرێگیراو بهێنن و لە ناوچەکە دووریان بخەنەوە.
زانیاری زیاترئەو داستانە لە ناوچەى ئەحمەد ئاوا ڕوویدا لە ١ى تەمموزى ١٩٨٧، کاتێک کە هێزى پێشمەرگە لە چالاکییەکى پارتیزانیدا هێرشیان کردە سەر چەند مۆڵگەیەکى سوپای عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو لهگهڵ مۆڵگهیهكی سوپای میللی (جەیشى شەعبى)، توانیان دەست بەسەر بنکە و بارەگاکانیاندا بگرن و زیانى گەورەیان پێ بگەیەنن لە کوژران و بریندار و بە دیل گرتنى ژمارەکى زۆر، دواى مانەوەى دوو ڕۆژ لە شوێنەکە هێزى پێشمەرگە بڕیارى کشانەوەیان دا و شوێنەکەیان بەجێ هێشت.
زانیاری زیاترئهو شهڕە بریتی بوو له چالاكییهكی پارتیزانی هێزی پێشمهرگه له ٦ی كانوونی یهكهمی ١٩٨٦ لهسەر ڕێگای نێوان سوارەتوکا و زاویته، هێزێكی پێشمهرگهى لێژنەى ناوچەى ئامێدى بۆسهیهكیان لهسهر ڕێگاكه دانایهوە، كاتژمێر ٧ى بهیانی ئۆتۆمبێلێكی سهربازی جۆری ئیڤا پڕ له سهرباز كرایه ئامانج، له ئهنجامدا ئۆتۆمبێلهكه تێكشكێندرا و تهواوی سهربازانی ناوی كوژران جگه له یهك سهرباز نهبێ ئهویش به دیلى كهوته دەستی پێشمهرگه.
زانیاری زیاترشەڕى ئامێدى بریتى بوو لە زنجیرەیەک چالاکى هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى ئامێدى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دەڤەرى بادینان لە ٨ى تشرینى دووەمى ١٩٨٥، کە ژمارەیەکە پێگە و بنکەى چەکدارانى بەکرێگراوى حکومەتى بەعسیان کردە ئامانج، توانیان لە ماوەیەکى کەم دەست بەسەر ٦ پێگەى چەکداراندا بگرن و زیانى زۆریان پێ بگەیەنن.
زانیاری زیاترشەریف قورتاس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٢ لە گوندى زرارا لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریکردووە و مامۆستاى شۆڕش بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، لە ساڵى ٢٠١٩ لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترشێخ مورداخان شێخ، ناسراو بە شێخۆمەر مورادخان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە گوندى ڤاژى لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە ساڵى ١٩٨٣ لە ئۆپەراسیۆنى ئەنفالکردنى بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.
زانیاری زیاترشەریف لەشکرى حسێن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى بێسترێ لەدایکبووە، پێش دەسپێکردنى شۆڕشى دووەمى بارزان، ئەشقیا بووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە و لەم شۆڕشەدا برینداربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، هەر لە شۆڕشى ئەیلوول لەوکاتەى لە ئەرکدا بووە لە ساڵى ١٩٦٧ کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترشێخ وەسمان محەمەدئەمین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریى کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، له ڕێكهوتی ٣١ تهمووزی ١٩٨٣ له ئۆپراسیۆنی ئهنفالکردنى بارزانییهكان لهلایهن حكومهتی عێراق له كۆمهڵگای قوشتهپه شوێنبزر کراوە.
زانیاری زیاترشێخ زوبێر عەبدوڵا، ناسراو بە شێخۆ زوبێر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى ڕەزیان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ساڵى ٢٠٠٨ کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترشێخ عومەر مام ئاغا محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى بۆڵى لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ساڵى ٢٠٠٤ کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاتر