گشت بابەتەکان

حەمەی خۆرشە

محەمەد حەمەکەریم ناسراوە بە حەمەی خۆرشە پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ لە چەمی مەنجەری بریندار بووە، لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ڕەزا عەبدولڕەحمان جەلیل

عەبدوڵا ڕەزا ناسراوە بە شێخ عەبدوڵا ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بووە، دوو ساڵ زیندانی کراوە، پلەی سەرپەل و بەرپرسی نووسینگەى (مەکتەبى عەسکەرى) سەربازی لقی یەک و پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی شوانی هەبووە، ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان عەلی یونس

عەبدولڕەحمان عەلى یونس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى زێوە لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریی کردووە، ماوەیەک بە ڕاگوێزراوى و دەستبەسەرى ژیاوە، ساڵى ١٩٧٧ بە ئاوارەیى و دەستبەسەرى لە باشوورى عێراق کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

ئەمین حسێن محەمەد مەحمود

ئەمین حسێن محەمەد مەحمود، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پاش دەستگیرکردنى لەلایەن سوپاى عێراق لە گرتووخانەى موسڵ لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسول

ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسول، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە شەوى ١٥ لەسەر ١٦ى ئادارى ١٩٨٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەلی مەحمود مرادخان کەیانی

عەلی مەحمود مرادخان کەیانی، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

داستانى دێرەلوک- شێلادزێ ١٩٨٨

ئەم شەڕە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و حکومەتی عێراق لە دەڤەری بادینان ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە لە شەوى ١١ لەسەر ١٢ى کانوونى دووەمى ١٩٨٨ لە سنوورى لقى١ى پارتى دیموکراتى کوردستان، هێرشێکی فرەوانی کردە سەر دەزگا و دامەزراوە سەربازى و چەکدارییەکانى حکومەتى عێراق لە دێرەلوک و شێلادزێ، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەست بەسەر تەواوى ڕەبایە و سەنگەرەکانى سەربازى و چەکدارە بەکرێگراوەکان و بارەگای حزبى و حکومى و سەربازییەکاندا بگرن و زیانێکى گەورەى گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت بگەیەنن.

زانیاری زیاتر