گشت بابەتەکان

عەریف دەروێش

دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆ لەدایک بووە، ماوەی ١٠ ساڵ لە سوپای عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی پاسەوانی سنوور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پلەی فەرماندەی هێزی پێدراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

بەهائەدین محەمەد ئەمین

بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ کراوە بە سەرپەل، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

عومەر فەقێ عومەر

عومەر فەقێ عومەر (١٩٢٧-....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر