یونس عەلی لەتیف‌ئەڵا

یونس عەلی لەتیف‌ئەڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرلق و لە شۆڕشی گوڵان پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراووه‌ و بێ سەروو شوێن كراوه‌، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.


یونس عەلی لەتیف‌ ئەڵا قادر ناسراوە بە عەریف یونس، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی بەڵخەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری باخداری و پیشەکاری دارتاشی بووە، تاقۆناغی سەرەتایی خوێندووە. یونس عەلی سەربازی زۆرە ملێی کردووە و لە سەربازیدا بەژداری لە خولی تۆپهاوێژی کردووە و پلەی عەریفی تۆپهاوێژی وەرگرتووە. لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە پارێزگای ئەهوازی ئێران نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فەتلە تۆفیق بووە و خاوەنی سێ کوڕ و چوار کچ بووە بەناوەکانی غالب، تاڵب، عەباس، گوڵبەهار، سەمیرە، سەباحە، وەردە.

ساڵی ١٩٧٢ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەرک و بارەگایان لە دەڤەری حاجی ئۆمەران و دەڤەری بادینان بووە، بەهۆی هەبوونی ئەزموونی پێش وەختە لە بەکارهێنانی چەکی قورس بۆتە پێشمەرگەی بەشی تۆپخانەی ئەو بەتالیۆنە، ساڵی ١٩٧٤ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ پلەی سەرلقی تۆپخانەی بەتالیۆنەکەی وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٧٩ لە وڵاتی ئێران دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی محەمەدی ڕەمەزان سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یونس عەلی پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی ئەو بەتالیۆنەی وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٨١ یونس عەلی لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی حەمە زەمەقی و عابید ڕەحیم بۆ چالاکییەکی پارتیزانی چونەتە دەشتی شارەزوور، شەوێک بۆ پشوودان لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور ماونەتەوە، لەگەڵ خۆر هەڵاتندا هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس چوار دەوری گوندەکەیان گرتووە، داوای خۆ بەدەستەوەدانیان لێکردوون و مەفرەزە سێ پێشمەرگەیەکە بڕیاریان داوە ڕووبەڕوویان ببنەوە، ڕووبەڕووبوونەوە دروست بووە و دوای چەند کاتژمێرێک هاوسەنگەرێکیان بەناوی حەمە زەمەقی شەهید بووە و قۆڵەکەی چۆڵ ماوەتەوە، دواتر چواردەوری یونس عەلی و عابید ڕەحیم دەدەن و بە برینداری دەستگیریان ده‌كه‌ن، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانەی شاری موسڵ كراون، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌هیدكردنیان نییه‌، یونس عه‌لی یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر