یوسف حەمەد رەزاق

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.


شەهید یوسف حەمەد رەزاق  ، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی بێشە لە دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی دەکات بە شۆرشی ئەیلوول و  دەبێتە پێشمەرگە لەبەتالیۆنی حاجی بێرۆخی سەر بە هێزی باڵەک، لەشەری زۆزک  بەشداری کردووە، لە ساڵی ١٩٦٥  لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران  دەکرێت و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ مەلا عەزیز

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ، ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز لەدایک بووە، دەسگیراندار بووە، سێیەم کوڕى بنەماڵەکەى بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر