گەیلان مستەفا محەمەد عەلی

گەیلان مستەفا محەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. باوکی شەهیدە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە، دەستبەسەر دەکرێت و لە سێدارە دەدرێت.


ژیاننامە

گەیلان مستەفا لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری شەقڵاوە لەدایکبووە. ئاستی خوێندەواریی مامناوەند بووە، پیشەی سەرتاش بووە و سەڵت بووە. دایکى ناوى فاتیمە تەها بووە و چوار براى هەبوون بە ناوى محمد مستەفا، فەرهەنگ مستەفا، گەیلان مستەفا، بەهزاد مستەفا و خجیجە مستەفا، فخریە مستەفا، سوهام مستەفاش ناوى هەرسێ خوشکەکەیەتى.


خەباتنامە

مستەفا محەمەدى باوکى گەیلان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و راستەوخۆ پەیوەنديی لەگەڵ مەلا غەریب هەبووە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٠ باوکی بنکەیەک دروست دەکات بۆ کاری تەنزیمی و سەر بە وەستا یونسى ناوچەی شەقڵاوە دەبێت. گەیلان مستەفا بەردەستێکی باش و متمانەپێکراوى باوکی دەبێت بۆ کاری تەنزیمی و نووسین و گەیاندنی نامە و دابەشکردنی بڵاوکراوە حزبییەکان لە ناو شەقلاوە.  لە ساڵی ١٩٨٧ باوکی رۆڵی باڵای دەبێت لە رێکخستن و سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندانەکەی شەقڵاوە، دواتر ئاشکرا دەبێت و خۆی و منداڵەکانی لە ئەمنی هەولێر دەستگیردەکرێن و ماڵەکەیان دەتەقێننەوە، دوای ماوەیەک مانەوە لە زیندان گەیلان و باوکی  لە سێدارە دەدرێن و ئەندامەکانی تری خێزانەکەیان ئازاد دەکرێن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر