گۆرگیس یوسف مەتێ گۆگا

گۆرگیس یوسف مەتێ، لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە. لە ساڵی ١٩٦٤ چووەتە ڕیزى ڕێکخستنەکانى  پارتی ، دواى نسکۆ ئاوارەى ئێران بووە، دوو جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەردەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.


ژیاننامە

گۆرگیس یوسف مەتێ گۆگا  لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە. پیشەی کاسب بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. ترێزە خەنا مەتێ خێزانی بووە و کوڕێکیان هەیە بە ناوى دیلان گۆرگیس.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٦٤ لە رێگەی ئەحمەد زەخۆکەوە پەیوەندی بە ڕێزى ڕێکخستنەکانى پارتییەوە دەکات و ماوەی ١٠ ساڵ لە ناو شار هاوکاری و کاری تەنزیمی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەکات، تا لە ساڵی ١٩٧٤ ئاشکرا دەبێت و ڕوو لە شاخ دەکات. دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لە ١٩٧٥ ئاوارەى ئێران دەبێت. لە ساڵی ١٩٨٠ دەگەڕێتەوە و پەیوەندی دەکاتەوە بە هێزەکەی ئەحمەد زەخۆک، دواتر دەچێتە مەکتەبی سیاسی.

لە ساڵی ١٩٨٣ لە داستانێکدا لە دەڤەری لۆلان بریندار دەبێت و فیشەک بەر ڕانی راستی دەکەوێت، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ مەفرەزەی ئەحمەد زەخۆک دێنە شارۆچکەی شەقڵاوە بۆ لێدان لە بنکەى پۆلیسی شەقڵاوە، لەوێش دووبارە بریندار دەبێتەوە.

لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەر دەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر