کەمال ڕەحیم عەلی کەرەم

کەمال ڕەحیم عەلی کەرەمناسراو بە (کەمال هاواری)، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی هاواری سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتای خوێندنی لە گوندی هاوار تەواو کردووە و بۆ خوێندنی مامۆستایی دەچێتە شاری هەڵەبجە، ڕەحیم عەلی باوكی و کەمال ڕەحیم عەلی برایی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە.


ژیاننامە

کەمال ڕەحیم عەلی کەرەم ناسراو بە کەمال هاواری، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی هاواری سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتای خوێندنی لە گوندی هاوار تەواو کردووە و بۆ خوێندنی مامۆستایی دەچێتە شاری هەڵەبجە، ڕەحیم عەلی باوكی و کەمال ڕەحیم عەلی برایی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە، لە ساڵی ١٩٧٧ تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ئەمنی سلێمانی زیندانی سیاسی دەکرێن، دایکی کەمال هاواری ناوی زولەیخا کاکەوەیسە و خێزانی ناوی نەسرەت محەمەد و کوڕەکانی سەروەر، سالار، پشتیوانە و خاوەنی کچێکە بە ناوی فالیعە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

کەمال ڕەحیم لە ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ چوار هاورێی بە ناوەکانی دارا عەزیز، مەلا ڕەئوف، سەباح سەعید، غالبی حاجی فەرەج، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکان سەر بە هێزی خەبات و دەست بە چالاکی ناوشاری هەڵەبجە دەکەن، دواتر کەمال هاواری دەبێتە بەرپرسی ئەو شانەیە، دوای یەک ساڵ و ئەنجامدانی چەند چالاکییەک ئاشکرا دەبن و لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٣ چەکەکانیان هەڵدەگرن و دەچنە شارەدێی خورماڵ ڕێکخراوی خورماڵ بۆ کاری ڕێکخستن دادەمەزرێت و و کەمال هاواری دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراو، لە هەمانکاتدا پلەی سەرپەل وەردەگرێت لە بەتالیۆنی هەورامان سەربە هێزی خەبات.

لە ساڵی ١٩٦٥بەهۆی چالاکی و بەشداریەکی فراوان لە دەستە پارتیزانەکان دەکرێتە بەرپرسی سەربازی بەتالیۆنی هەورامان، هەروەها لە هەمان ساڵ لە شەڕی باوەکۆچەک بریندار دەبێت و دوایی چارەسەر وەرگرتن دەکرێتە سەرلقی بەرگەلو لە هێزی خەبات، دوایی دەگوازرێتەوە بۆ چیای ئەزمەر و لقەکەی حەوت سەنگەری لەسەر چیای ئەزمەڕ هەبووە.

لەساڵی ١٩٧٤ فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی بۆ فەرماندی بەتالیۆنی هێزی خەبات بە فەرماندەیی فەتاح ئاغا لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشەوە دەرچووبوو، لە بەرواری ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٤ کەمال هاواری لەگەڵ ١٠ پێشمەرگەی هاوسەنگەری بە مەبەستی سەردانی بارەگای هێزی خەبات لە دەڤەری هەورامان بۆ وەرگرتنی پلەکەی، لە ڕێگای چوونی لە نزیکی ناحیەی عەربەت دەبینن ‌هێزێکی سەربازی زۆر بەرەو ناحیەی دەربەندیخان دەڕوات، کەمال هاواری پێشمەرگەکانی دابەش دەکات و لە چەند ئاراستەیەکەوە بۆسە بۆ کاروانە سەربازیەکە دادەنێن، ڕووبەڕووبونەوە و پێکدادانێکی سەخت دروست دەبێت و تا نزیکی عەسر بە ١٠ پێشمەرگەوە بەرگری دەکەن و کاروانەکە ڕادەگرن و زەرەرێکی زۆر لە کاروانە سەربازیەکە دەدەن، لە ئەنجامدا کەمال هاواری لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەرانی عەلی مزەلی و فەتاحە سور شەهید دەبن و سێیان لە هاوسەنگەرانیان بە ناوەکانی زێدان بەکر ڕەشید، خەسرۆ هۆمەر، دڵشاد عەلی ڕەزا، تەرمەکانیان جێ ناهێڵن و بە کۆڵ هەڵیاندەگرن تا دەیانبەوە سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەر، دواتر فەتاح ئاغا ئۆتۆمبیلێکیان بۆ دەنێرێت و تەرمەکانیان دەگەینەوە دەست خانەوادەکانیان.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر