کەمال ئەڵایار عەبدوڵا کەریم

کەمال ئەڵایار، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٥ لە کاتی هەڵگرتنەوەی مینی چێندراو پێیدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.


ژیاننامە

کەمال ئەڵایار عەبدوڵا کەریم، ساڵی ١٩٤٧ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، هەر لە قوتابخانەی خورماڵ ئاستی سەرەتایی تەواو کردووە، بەر سەربازی زۆرە ملێ کەوتووە و ڕەوانەی شارەدێی ڕەواندوز کراوە، لە سەربازی خولی پەرەپێدانی لەبواری ئەندازیاری سەربازی تەواو کردووە و شارەزای تەواوی هەبووە لە دانان و پوچەڵکردنەوەی مینی چێندراو، کەمال ئەڵایار ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید کەمال ئەڵایار، ساڵی ١٩٦٨ لە شارەدێی ڕەواندوز چەکێکی لەگەڵ خۆی بردووە و بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی بێتواتەی سەر بە لەشکری دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.

داوای گواستنەوەی کردووە و ساڵی ١٩٦٩ گوازراوەتەوە بۆ بەشی ئەندازیاری سەربازی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا حەمەی حەمەسەعید سەرپەرشتیاری ئەو بەشەی هیزەکە بووە.

ساڵی ١٩٧٥ دەستەیەک ئامادە کراون بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی بەشی ئەندازیاری سەربازی، لە ٢٢ی ئاداری ١٩٧٥ کەمال ئەڵایار و دەستە هاوسەنگەرەکەی لە چوار دەوری پردی زەڵم سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی کارەکەیان دەبن، بەڵام مینێکی چێندراو بەدەست کەمال ئەڵایارەوە تەقیوەتەوە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر