کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد

کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە شۆڕشی ئەیلوول کادری رێکخستن بووە. بەشداریی کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستانى کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە بناری بەنی هەریر شەهید بووە.


ژیاننامە

کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی دەربەندۆکی سەر بە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووه‌ و خاوه‌نی كوڕ و كچێك بووه‌، لە ساڵی ١٩٦٦ لە بناری بەنی هەریر شەهید بووە.


خەباتنامە

کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٥٩ لە رێگەی غەفور عەزیزەوە پەیوەندیی بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، هەر لەگەڵ ناوبراو لە ساڵی ١٩٦١ بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچنە شارەدێی کۆیە. کەریم باپیر بەهۆی خوێندەوارییەکەى سەرقاڵی کاری رێکخستنی ناو شار دەبێت و لەهەمانکاتدا بۆ چەند چالاکییەک چەکی هەڵگرتووە.

لە ساڵی ١٩٦٦ چالاکییەک ئەنجام دەدات و دەیەوێت بۆ چەند شەوێک بچێتە بەنی هەریر تا دۆخەکە هێور دەبێتەوە، بەڵام لە رێگەدا دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر