کوێخا عەبدولقادر مەنمی

عەبدولقادر عەلی ناسراو بە (کوێخا عەبدولقادر مەنمی)، ساڵی ١٩٠٧ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٦٣ شەهید بووە.


شەهید عەبدولقادر عەلی ناسراو بە (کوێخا عەبدولقادر مەنمی)، ساڵی ١٩٠٧ لە گوندی کەنەکەوەی شەهیدان سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکانی پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری و ئاژەڵداری بووە، خوێندنی لە حوجرەی ئاینی تەواو کردووە، شارەزاییەکی تەواوی لە زمانی عەرەبی هەبووە، خێزاندار و خاوەنی دوو خێزان و دوو کوڕ و سێ کچ بووە. 

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و وەک سەرپەل سەرپەرشتى پێشمەرگەکانى عەشیرەتەکەى لە ناو هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە. لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ کوێخا عەبدولقادر مەنمی و پەلەکەی بەشداری یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراقیان لە دەربەندی بازیان کردووە. 

لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٦٣ سوپای عێراق بە فەرماندەیی زەعیم سدیق لە شاری سلێمانی، بۆهەر گوندێک هیزێک دەنێرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان،  بۆ وێرانکاری گوندەکانی چواردەوری شاری سلێمانی، کوێخا عەبدولقادر مەنمی و پەلەکەی لە دەروازەی گوندی کەنەکەوە ڕووبەڕووی هێزەکەی زەعیم سدیق دەوەستنەوە، دوای چەند کاتژمێرێک ڕووبەڕووبوونەوە، کوێخا عەبدولقادر مەنمی و هاوسەنگەرێکی بەناوی دەروێش تاڵب بە برینداری کەوتوونەتە دەست سەربازانی زەعیم سدیق، لەلایەن سەربازانەوە بە برینداری لەدوای تانک ڕادەکێشرێن هەتا گوندی کۆڵوانان، بەم شێوەیە کوێخا عەبدولقادر مەنمی و دەروێش تاڵب شەهید دەکرێن، تەرمەکانیان لە گوندی کۆڵوانان فڕێداوە، لەلایەن خەڵکی گوندی کانی مەنمەوە تەرمەکانیان دەگوازرێتەوە و لە گۆڕستانی کانی مەنم بە خاکیان سپاردوون. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر