کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی

کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید کوردۆ لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندی خوێندووە، ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراق ڕاگوێزراون بۆ کۆمەڵگاى زۆرەملێی هەریر.

ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، بەشدارى چەندی چالاکی نهێنى کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لەلایەن دەزگاى ئەمنى شارەدێی هەریر بۆ ماوەى دوو مانگ دەستەسەر دەکرێت. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دژى حکومەتى عێراق دەکات، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى خولى سەربازى دەکات. هەمان ساڵ لە دەڤەرى مزوورى باڵا بریندار دەبێت.

ساڵى ١٩٩٥ لە دەڤەرى مزوورى باڵا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و لە گورستانی زۆلفەقار لە شارۆچکەی هەریر بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر