کاکەبرا فەریق ئەحمەد کاکە

شەهید کاکەبرا فەریق ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕوزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.


شەهید کاکەبرا فەریق ئەحمەد ناسراوە بە شەهید عەتا، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی نەوێی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.

ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجی شارەزوور، به‌فه‌رمانده‌یی مەلا فایەق چوچانی، بەشداری شەڕی سەربازگەی بەرکەگان، شەڕی گوندی قاجر، شەڕی کانی سپیلکە، شەڕی شاخی سەیدسادق، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە.

لە ١٥ی ئاداری ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان کە هێرشی جەلالییەکان بۆسەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە بوو، شەهید عەتا لە سەنگەری بەرگریدا فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی شێرزاد وڵەسمتی و خولە زەردۆیی شەهید بوونە و مامە ڕەشە کە ناسراوە بە ڕەشە کەچە بە سەختی بریندار بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر