ڤیان سلێمان حاجی بەشار

ڤیان سلێمان حاجی به‌شار، ساڵى ١٩٧٤ لە شارى زاخۆ سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، بڕوانامەى دکتۆراى لە زمانى کوردی هەیە، لە زانکۆى دهۆک مامۆستا بووە.


لەڕۆژی ٥ى ئابى ٢٠١٠ لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەى حەوتەمى یەكێتی ئافرەتانی كوردستان ڤیان سلێمان حاجی بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردرا.

لە ٢ى ئەیلوولى ٢٠١٨ لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەى هەشتەمى یەكێتی ئافرەتانی كوردستان ڤیان سلێمان حاجی بۆ جارى دووەم بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردرا.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا. 


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر