ڤالا فەرید

ڤالا فەرید ئیبراهیم سیان، ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەر و ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆراى لە یاسای گشتی لە زانکۆى سەڵاحەدین بەدەستھێناوە.


ڤالا فەرید له‌ كۆلێژى یاسا و رامیارى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین مامۆستا بووە، ساڵی ٢٠١٣ لە هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی ژمارە ١١٠ى پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێزبەندی ٧٣ بووتە ئەندامی پەرلەمان، لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ تاکو ١١ی تەمووزی ٢٠١٩ بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە، لەو پۆستەدا ماوتەوە تاوەکو ڕێواز فایەق شوێنەکەی گرتەوە، لە١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، وەزیری کاروباری ھەرێمە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا. 


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر