ڕەشید ئیسۆمەری

ڕەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە ڕەشید ئیسۆمەری، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسۆمەر لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٢ پلەى سەرقۆلى وەرگرتووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


ڕەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە ( ڕەشید ئیسۆمەری)، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسۆمەر لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى نەغەدە نیشتەجێ بووە، لەوێ گوازراوەتەوە بۆ شارى کەرج، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. لە ڕۆژی ٧ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە.

ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلاى زوبێر فەقۆى براى بۆتە پێشمەرگە، ڕەشید محەمەد فەقۆ بەشدارى شەڕەکانى گەلى زاویتە و لۆمانا و ماخۆبزنى لەدەڤەرى بادینان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ دواى شەهیدبوونى زوبێر فەقۆى براى لە شەڕى مرێبا لە شوێنى ئەو کراوەتە سەرقۆل. بەشدارى شەڕى سەری ئاکرێ لە ساڵى ١٩٦٢ و شەڕى پیرس لە ساڵى ١٩٦٣ کردووە، دواى پاککردنەوەى دەڤەرى بادینان لە سوپا و جاشى عێراق، لەگەڵ مەلامستەفا بارزانى پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى سۆران و کراوەتە پاسەوانى تایبەتى مەلا مستەفا بارزانی و تا ساڵى ١٩٧٥ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى  باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و بەشدارى شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، ساڵى ١٩٩٣ کراوەتە بەرپرسی لێژنەى کۆمەڵایەتى سەر بە مەکتەبى کۆمەڵایەتى گشتى لە گوندەکانى نزارى.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانیی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر