ڕەسوڵ ڕۆستەم محەمەد ڕۆستەم

ڕەسوڵ ڕۆستەم محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە داستانی کیوە ڕەش شەهید دەبێت.


شەهید ڕەسوڵ ڕۆستەم محەمەد لە ساڵی ١٩٣٢ لە ناحیەی قەڵادزێی سەربە قەزای پشدەری پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، دانیشتووی قەڵادزێ بووە و سەرقاڵی کاسپی ناو بازار بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، ڕەسوڵ ڕۆستەم خێزاندار بووە و خاوەنی دوو خێزان بووە بە ناوەکانی مەروەت محەمەد و هەمین ڕەحمان و خاوەنی شەش کوڕ و هەشت کچ بووە، ڕەسوڵ ڕۆستەم کوڕێکی بەناوی فەقێ ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٨٨ لە سێدارە دراوە و شەهید بووە، هەروەها بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس لەسەر نیشینگەی زێوەی لە وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٩٨٥ دوو کوڕی بە ناوەکانی مەریوان ڕەسوڵ و شۆڕش ڕەسوڵ شەهید بوونە و کچێکی بەناوی پیرۆز ڕەسوڵ بە سەختی بریندار بووە.

لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی بەری مەرگەی سەربە هێزی کاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا وسو زدەی فەرماندەی بەتالیۆن بووە. لە ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی کێوە ڕەش کردووە، لە دوایی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق فیشەک بەر ڕەسوڵ ڕۆستەم کەوتووە و زۆر بە سەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەیگوازنەوە نەخۆشخانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران، دوای دوومانگ مانەوە لە نەخۆشخانەوە و وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەسوڵ ڕۆستەم شەهید دەبێت و لە گۆڕستانی گەنی بێورانی سەربە شاری سەردەشتی وڵاتی ئێران بە خاکیان سپاردووە. هاوکات لەگەڵ برینداربوونی شەهید ڕەسوڵ ڕۆستەم لە داستانی کێوە ڕەش هاوسەنگەرێکی بەناوی حاجی بارزانی شەهید بووە و هاوسەنگەرێکی تری بەناوی سەردار پشدەری بە سەختی بریندار بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر