ڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ حەمە

ڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ برینداربووە و ١٣ ڕۆژ دواى برینداربوونى لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شارى شنۆی ڕۆژهەلاتى کوردستان شەهید بووە.


شەهید ڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی جاسەنەی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خیزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی سوارە فەتاحی سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی دووکان، شەڕی کلکەسماق، شەڕی بازیان، شەڕی پیرەمەگرون و شەڕی گردی حاجی سلێمانی کردووە.

لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ ڕەسول حەمە و پەلێک هاوسەنگەری بە فەرماندەیی کوێخا سمایلی تەلان هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی ڕەبایەی سەربازی سوپاى عێراق لە گردی حاجی سلێمان کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی جاسەنە و چەمچوغە لە سنووری ناحیەی سورداشی سەربە قەزای دووکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا عوسمانە سور شەهید بووە و ڕەسوڵ حەمە بە سەختی بریندار بووە، دواتر هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەیگوازنەوە وڵاتی ئێران، دوای ١٣ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری شنۆ بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەسوڵ حەمە شەهید بووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر