ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.


ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خوێندەوار، خێزاندار و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە. 

ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى مەلا ئەمین بارزانى بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە ڕێکحستنە نهێنیەکانى پارتى کردووە، ساڵى ١٩٧٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەمنى حکومەتى بەعس لە شارى ڕواندز دەسگیر کراوە، دواى سێ مانگ لە زیندان ڕادەکات و لەلایەن پاسەوانانى زیندان تەقەى لێدەکرێت و بە سێ گولە بریندار دەبێت، بەبریندارى خۆى دەگەیەنێتە گوندى فەقیانى قەزاى ڕواندز، بۆ چارەسەرى ڕەوانەى وڵاتى ئێران دەکرێت.

ساڵى ١٩٧٩ دواى ئازادبوونى لە زیندان، پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بەشدارى چەندین شەڕى پارتیزانى و چالاکى پێشمەرگایەتى کردووە، لەوانە شەڕى گۆڕنۆک، داستانى سەتیز، گەڵى مێگر، کێل کێل، شەڕى گوندى فەقیان. ساڵى ١٩٨٣ بریندار بووە. 

ساڵى ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستانى کردووە، چەندین بەرپرسیاریەتى و پلەى لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە، لەوانە: هەواڵگرى فەوج، لە فەوجى مستەفا صۆفى عەلى. ساڵى ١٩٩٥ پلەى ئەندامى لێژنە ناچەى ڕواندز و بەرپرسی لێژنە ڕێکخراوى دۆڵى ئاکۆیانى پارتی دیموکراتى کوردستانى وەرگرتوو.
شەوى ١٧ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٦ لە کاتى هێرشی هێزێکى یەکیەتى بۆ سەر بارەگاى لێژنە ناوچەى ڕواندز بەبریندارى دەکەوێتە دەستیان و لە گوندى گەرەوان شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر