ڕەزا قادر عەبدولکەریم ئەڵماس

ڕەزا قادر عەبدولکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەرچووی خولی پزیشکی شۆڕش بووە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراووە و شەهید بووە.


ڕەزا قادر عەبدولکەریم، ناسراوە بە حەمە ڕەزا هەورامی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی بەڵخەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، لە خوێندن قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە گوندی بەڵخە و قۆناغی ئامادەیی لە بیارە تەواو کردووە، بەژداری خولی پزیشکی کردووە و بۆتە دکتۆری شۆڕش.

ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی بیارەی سەربە هیزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی بوونی بڕوانامەی قۆناغی ئامادەیی لە خوێندن ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ حاجی ئومەران و دەڤەری گەڵاڵە بۆ بەژداری کردن لە خولی پزیشکی شۆڕش، دوای یەک ساڵ و شەش مانگ خولەکەی بە کۆتایی هێناوە و وەک دکتۆری شۆڕش ڕەوانەی هێزی خەبات کراوەتەوە. 

ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی لە چیای باڵامبۆی سەربە شاری هەڵەبجە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێرق، ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و ڕەزا قادر بە سەختی بریندار بووە و بە برینداری کەوتۆتە دەست سەربازەکانی عێراق، لە دوای خۆیان ڕایانکێشاوە تا نزیک گوندی گوڵانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە و لە گوڵان فیشەک بارانیان کردووە و شەهید بووە. باوکی ڕەزا کە ناسراوە بە قالەی ماینجان، ساڵی ١٩٦٣ شه‌هید بووە، هەروەها دوو خوشکی بە ناوەکانی سوعدا و توبا لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بوونە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین رەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ یەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. رۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

هیمەت پیرۆ حوسێن

هیمەت پیرۆ حوسێن، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە رۆژی ٥ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد تەها عەلی

ئەحمەد تەها عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، لە ٢٨ى ئایارى ١٩٩٤ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەلی ساڵح تەمەر ماواتی

عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وریا قاسم یەحیا ئەرگۆشی

وریا قاسم یەحیا، ساڵى ١٩٧٩ لە شارى کاشانی پارێزگاى ئەسفەهانی وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە، لە ١٧ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر