ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.


شه‌هید ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٣ پلەى‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایمی له‌ سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتى دیموکراتى کوردستان وەرگرتووە.

له‌ شه‌ڕە‌كانی چیای گردمه‌ندیل، وێزێ  و شه‌ڕە‌كانی دیكه‌ی دەڤەرى باڵه‌كایه‌تی به‌شداریی كردووه‌. له‌ ٢٤ی ئایاری ١٩٨٨ له‌ شه‌ڕی چیای دڕە‌بی دژى سوپاى عێراق له‌ سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ شه‌هید بووه‌. ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی ناحیه‌ی وه‌رتێ، به‌ خاك سپێردراوه‌. ‌


  سەرچاوە:

 ١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر