ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد ڕەزا

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتووه‌تە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بووە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی بەلەسۆی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شارەدێی زەڕایەن بووە و فەرمانبەری شارەوانی زەڕایەن بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری کامێران نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە و لە گوندی بەلەسۆ نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەهیە ساڵح بووە و خاوەنی چوار کوڕ و شەش کچ بووە بە ناوەکانی ئەحمەد، مەحمود، عەتا، محەمەد، بێگەرد، بێخاڵ، بەهرە، بەناز، نیاز، بێریڤان. 

ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگە لە لقی چواری سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا قادر حەمەساڵح تاگۆزی سەرلقی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول له‌ چه‌ندین شه‌ڕ بەژداری کردووە لەوانه‌ شەڕی دەربەندیخان، شەڕی سەرتیز، شەڕی حاجی ئۆمەران، شەڕی خانەقین، شەڕی هەڵەبجە. 

ساڵی ١٩٩١ بۆتەوە بە پێشمەرگە لە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا جه‌لال لاورانی فەرماندەی هێز بووە، بەژداری کردووە لە ئازادکردنی هەڵەبجە، عەربەت، دەربەندیخان، کەلار، کەرکووک، کوڵەجۆ، خانەقین. 

ساڵی ١٩٩١ لە گوندی شێخ باوەی سەربە قەزای خانەقین، کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد ولەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر