ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە.
شەهید ڕزگار خورشید عارس ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە رۆژهەلاتی کوردستان لە کۆمەلگای زێوە نێشتەجی بووە.
ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە لیوای تایبەت لەگەڵ فەرماندە نورەدین بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕەکانى دەڤەرى مزوری باڵا کردووە. ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا سەر بە ناوچەی مزوری باڵا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

