چیمەن مورشید مەلا شێخە

چیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە ، مامۆستای قوتابخانە بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە شەهید دەکرێت.


ژیاننامە

چیمەن مورشید مەلا شێخە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە، پیشەی مامۆستای قوتابخانە بووە، سەرەتای مامۆستایەتى لە قوتابخانەی گوندی سورسورە دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناو شارۆچکەی شەقلاوە، محه‌مه‌د ئه‌مین  حاجی زوبێر دەبێتە هاوسەری ناوبراو و خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی رابەر محه‌مه‌د، دانەر محه‌مه‌د و یەک کچ بە ناوی بنارمحه‌مه‌د هەبووە.


خەباتنامە

چیمەن مورشید بەهۆی خوێندەواری و نزیکی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەر زوو دەبێتە جێگەی متمانەی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە نێوان هەریەکە لە ئەحمەد زەخۆک، ئەحمەد دەروێش، سەرباز عەلی رەشید، محه‌مه‌د عەلی ئۆمەر، نەبەز قادر ەوە دەبێتە نووسەر و هاوکاری گەیاندنی  نووسراوەکان دەکات، کۆی ئەو ساڵانەى مامۆستا بووە، ڕۆڵی باڵای هەبووە لە پێدانی زانیاریی ناو قوتابخانەکانی شارۆچکەی شەقڵاوە بە ڕێکخستن و هێزەکانى پێشمەرگە.

لە ساڵی ١٩٨٧ مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دەچنە گەڕەکی کریکۆر و زەبرێکی کوشندە لە ‌‌هێزی دووژمن دەدەن وناوبراو داڵدەى ئەو مەفرەزەیە دەدا، بەو هۆیەوە ڕژێمی بەعس خانووەکەی بەسەردا دەتەقێننەوە و بە سەختی بریندار دەبێت، دوای ١٥ ڕۆژ لە برینداری لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر