ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم عەبدوڵا

ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە داستانی پردی زەڵم شەهید بووە و دواتر دەبابە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.


ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم عەبدوڵا ناسراو بە کوێخا ئەمینی دەرگاشێخان، ساڵی ١٩١٧ لە گوندی دەرگا شێخانی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و باخداری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نازەنین بووە، خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچ بووە به‌ناوه‌كانی حه‌مه‌خان، میرزا، قه‌ده‌مخێر، په‌روین، حومێرا.

ساڵی ١٩٨٨ حەمەخان ئەمینی كوڕی لە داستانی خواکوڕک شه‌هید بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ میرزا ئه‌مینی كوڕی له‌ کیمیابارانی شاری هەڵەبجە شه‌هید بووه‌.

ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی هەورامان به‌فه‌رمانده‌یی شێخ حەمەئەمین، سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ١٢ی ئه‌یلوولی ١٩٦٣ لیوای ٢٠ی سوپای عێراقی ئەوکات بە فەرماندەیی لیوا زەعیم سدیق هەوڵیانداوە هێرش بکەنه‌ سەر شاری هەڵەبجە و سەنگەرەکانی چواردەوری، بەڵام هێزێکی پێشمەرگە بۆ ڕێگری لێیان لەسەر پردی زەڵم سەنگەریان دروست کردووە و کە نزیک بوونەتەوە ڕووبەڕوویان بوونه‌ته‌وه‌. ئەمین حەمەکەریم بەژداری لەو داستانەدا کردووە و دوای چەند کاتژمێر لە ڕووبەڕوو بونەوە و تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبیڵ و تانکێک، ئەمین حەمەکەریم و چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونەوە دواتر دەبابەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بەسەر لاشه‌كانیاندا ڕۆشتووە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر