ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد محەمەد

ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوو شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد محەمەد، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بانیشاری سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەحمەد ئەسکەندەر ئەحمەد، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە کەرتی شەهید جەمال مەلا عەلی ۆڵەسمتی کە سەر بە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێز بووە، بەشداری لە شەڕی شارباژێڕ، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور و شاری هەڵەبجە کردووە.

لە ٢٢ی ئابی ١٩٨١ لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بەناوی جەمال مەلا عەلی وڵەسمتی گەڕاونەتەوە بۆ دەشتی شارەزوور بۆ چالاکی پارتیزانی، بەڵام لە گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی بە هەماهەنگی سوپای حكومه‌تی بەعس، لە ئەنجامدا ئەحمەد ئەسکەندەر و جەمال شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر