شەهید ئەحمەد محەمەد عەلائەدین، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی موکا لە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە.
ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ ئەسعەد خوشەوی بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦١ بەشدارى شەڕى گەلى زاویتەى کردووە. ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی گەرمکە شەهید بووە و لە گۆرستانی گوندی قومری لە دەڤەرى بەرواری بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
