ئەحمەد حەمەکەریم مەحمود حەسەن

ئەحمەد حەمەکەریم مەحمود لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ئەستێڵی سەربە قەزای قەرەداغ لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید ئەحمەد حەمەکەریم، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی دووی بەتالیۆنی سێی قەرەداغی سەربە هێزی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ بەشداری شەڕی چیای بەمۆ، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی چیای قەرەداغ و شەڕی چیای زۆزک کردووە.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ دوای گرتنەوەی چەند ڕەبایەیەکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە کێوە ڕەشی چیای زۆزک، لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمەوە بە چڕی تۆپبارانی ڕەبایەکان کراوە و ئەحمەد حەمەکەریم شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە تەرمەکەى دەگوازرێتەوە ناحیەی خورماڵ و لە گۆرستانی خورماڵ بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر