ئەحمەد تەها عەلی

ئەحمەد تەها عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، لە ٢٨ى ئایارى ١٩٩٤ شەهید کراوە.


شەهید ئەحمەد تەها عەلی لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە.

ئەحمەد تەها عەلی، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان، پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە. تا ساڵى ١٩٩٤ بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردنى لە سەروەرى یاسا و هەرێمى کوردستان کردووە.

لە ٢٨ى ئایارى ١٩٩٤ لە شەڕى ناوخۆ لە نزیک بازگەى شاوێس شەهید کراوە. تەرمەکەى لە گۆڕستانى زولفەقاڕى شارۆچکەى هەریر بەخاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر