ئەحمەد تۆفیق عەبدولقادر ئەحمەد

ئەحمەد توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ته‌مه‌نی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لەناو شاری هەڵەبجە کەوتۆتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


ئەحمەد توفیق عەبدولقادر، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی بەڕوێنی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تاقۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئەختەر ئەحمەد بووە و خاوەنی دوو کچ بووە بەناوەکانی خۆشک و پەرژین.

ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە قوه‌تی شەمێران، ئه‌و قوه‌ته‌‌ هێزێكی سەربەخۆ بووە و به‌ فه‌رمانده‌یی شەهید حەمە شەمێرانی، فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، سنووری چالاکی ئەو قوه‌ته‌ لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەچه‌ندین شه‌ڕ وه‌ك شەڕی بەمۆ، شەڕی زمناکۆ، شەڕی قەرەداغ، شەڕی هەورامان، شەڕی هەڵەبجە به‌شداری كردووه‌.

ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی زمناکۆ دوو گوله‌ی سه‌ربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بەر قاچی چەپی کەوتووە و بریندار بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە لقی شەهید عەزیز تۆفیقی برای سەربە بەتالیۆنی تاگۆزی به‌فه‌رمانده‌یی قادر حەمەساڵح تاگۆزی درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی داوە.

لە ١٥ی ئه‌یلوولی ١٩٨١ بۆ ئه‌نجامدانی ئەرکێکی شۆڕش چۆتە ناو شاری هەڵەبجە، دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی کەوتۆتە ناو بۆسەی جاشەکانی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە، ساڵی ١٩٨٢ برایەکی بەناوی عەزیز تۆفیق شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر