ئەتەم مکائیل ئەبابەکر ستونی

ئەتەم مکائیل ئەبابەکر ستونى، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


ئەتەم مکائیل ئەبابەکر ستونى، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٧ ڕاگوێزراون بۆ قەزاى مێرگەسۆر. ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە گوندى سارداوى قەزاى مێرگەسۆر نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ لە ناڤکۆرکاى دەڤەرى مزوورى باڵا لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و لە گۆڕستانى گوندى سارداو بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر