ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید کاکەخان

ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید کاکەخان، ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی جەمیل هەورامی کە سەر بە بەشی سەربازی ڕێکخراوی خورماڵی لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵەو پاڕەزان لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی یه‌كێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی بەعس بۆسەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە، ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی ئاوات زەڵمی، عەزیز هێڵامپێی، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان، عەبدولڕەحمان بەشارەتی، حەمەشەریف فەتاح مستەفا، عومەر سابیر سەعید و نامیق لەو سەنگەرەدا شەهید بوون. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر