ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.


ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە تاکو نسکۆى شۆڕش بەردەوام دەبێت، ساڵى ١٩٨٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان دەکات و لە ڕێکخرواى شەهید عیسا سێوک سەر بە لێژنە ناوچەى مێرگەسۆر دەبێتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕى بەناوبانگى خواکوڕک دەکات.

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە و لە سۆران نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٩٢ لەگەڵ پێکهێنانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. لە ٢٦ی کانوونى یەکەمى ١٩٩٤ لە گوندى جویزانى قەزاى چۆمان شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر