ئیسماعیل حەسەن قادر وەسمان

ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی مەلەکان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ شەهید بووە.


شەهید ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، دانیشتووی گوند بووە تا تێکدانی گوندەکان لەلایەن ڕژێمی بەعس ڕووی کردۆتە هەولێر و لە کەمپی شاوێس نیشتەجێ و سەرقاڵی کاسبی بازار بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، ئیسماعیل خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ و دوو کچ بووە.

ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە هێزى جەمال مورتکە بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستانى دژى دام و دەزگاکانى حکومەتى عێراق کردووە و بەشدارى ئازادکردنى شارى شەقڵاوە و کۆڕێ و هەولێر و پردێ و کەرکووکى کردووە.

لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ دوای پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئیسماعیل و دەستەیەک هاوسەنگەری لە بازگەی شاوێسی هەولێر ڕووبەڕووی هێزێکی سەبازی بەعس بوونەتەوە و شەهید بووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

یوسف حەمەد رەزاق

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

حەسەن وەسمان حەسەن

حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

ئەمین محەمەد مەحمود ئەحمەد

ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئازاد حەمەعەلی حەمە شل

ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر