ئیبراهیم حەمەسەعید قادر نەورۆز

ئیبراهیم حەمەسەعید قادر نەورۆز، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەهید بووە.


ژیاننامە

ئیبراهیم حەمەسەعید قادر نەورۆز، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی کانی مرواری سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئیبراهیم حەمەسەعید قادر، ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دووی هێزی قەرەداغی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا مەحمودی عەزیز بەگ فەرماندەی بەتالیۆن بووە.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ لە ئەنجامی هێرشی شۆعییەکان بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە دەشتی شارەزوور و دەربەندیخان و چیای زمناکۆ، ئیبراهیم حەمەسەعید قادر لە سەنگەری گوندی قەڵبەزەی سەربە قەزای شارەزوور فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا هاوسەنگەرێکی بەناوی مامۆ مەحمود لەو سەنگەرەدا شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر