ژیاننامە
ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس ناسراوه به (مه‌لا ئه‌حمه‌د- كورد)، ساڵی ١٩٢٤ز له گوندی لێره‌بیر سه‌ر به ناحیه‌ی گۆڕە‌توو له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، له ڕێكه‌وتی ٢١ حوزه‌یرانی ١٩٣٢ ئاواره‌ی كۆماری توركیا بووه، ساڵی ١٩٥٩ لە یەکێتی سۆڤییەت بڕوانامه‌ی په‌یمانگا له به‌شی كشتوكاڵ له شاری ته‌مبۆڤ له پارێزگای مۆسكۆ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو ده‌كاته شانشینی ئێران، له كاتی كیمیاباران كردنی ناوچه‌ی بادینان ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس جارێکی دیکە وەک په‌نابه‌ر ڕووده‌كاته وڵاتی ئێران و دواتر ساڵی ١٩٩١ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کردووە، شاره‌زایی له زمانه‌كانی كوردی، فارسی، توركی و ڕووسی هەبووە.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، به‌شداری له گرتنی پۆلیسخانه‌كانی له ڕێكه‌وتی ٢ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٣ شانه‌ده‌ر، شێروان مه‌زن، له ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٣ خێره‌زۆك و له ڕێكه‌وتی ٦ تشرینی دووه‌می ١٩٤٣ گۆڕە‌توو كردووه، له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به فه‌رمانی دادگای عورفی سه‌ربازی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه. له ٥ی ئه‌یلوولی ١٩٤٥ به‌شداری گرتنی بنكه‌ی پۆلیسی مه‌یدان مۆریك كردووه، له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ له دوایی نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه، له ٢٩ی نیسانی ١٩٤٦ به‌شداری شهڕەكانی قاراوا و میرده‌ێی له ناوچه‌ی سه‌قز (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه، ساڵی ١٩٤٧ دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری له شهڕەكانی ناوچه‌ی قه‌ڵاتان و ته‌رگه‌وه‌ڕ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه، دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٣ ئاداری ١٩٤٧ به‌شداری شه‌ڕی نه‌لۆس (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه،
هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ لە ڕێگاى خواکوڕک و دەشتى بەرازگرەوە بە خاکى کوردستانى باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەى شێروان و مزوورى.
دواى گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى لە ٦ی ئایار ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن، له ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و لە شەڕى گه‌لی کۆتۆڵ (قتور) و شەڕى پردی ماكۆ بەشدارییکردووە و و له شه‌ڕی ده‌شتی ماكۆ به گولله‌ی بڕنۆ بریندار بووه،
لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری رۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ هێزەکە دەڕوات، له ڕێكه‌وتی ٩ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ تا ١١ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ به‌شداری شهڕەكانی گه‌لی قتور و پردی ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه و له شه‌ڕی ده‌شتی ماكۆ به گولله‌ی بڕنۆ بریندار بووه، دواى سەختى و ماندووبوونێکى زۆر، لە ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئێران و یه‌كێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی لە شاری نه‌خچه‌وانی کۆماری ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رئاوەڵا كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌ورەدرابوو، دانران و له‌لایه‌ن کۆمەڵێک سه‌ربازه‌وە پاسه‌وانییان لێده‌كرا و له ڕووی خۆراك و پۆشاك و هاتوچۆوە وه‌كو دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵەیان له‌گه‌ڵدا كراوە. دواتر له‌سه‌ر بڕیاری حکومەتی سۆڤیەت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر له كۆماری ئازه‌ربایجان دابەشکران. له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریاى خەزەر لە باكۆى پایتەختى كۆماری ئازه‌ربایجان و له ڕێكه‌وتی ٢٣ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدراوه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو، وانەی فێربوونی زمانی کوردی‌یان پێگوتراوەتەوە.
پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵانى، بڕیاردەدرێت کەمپە سەربازییەکەى له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له كۆماری ئازه‌ربایجانەوە بگوازرێتەوە بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك لە نزیك تاشكه‌ندی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان و له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازی بەردەوام دەبن.
لە ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی یەكێتی سۆڤیەتدا دابه‌شكران و له كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان(ئەو زەویانەى خەڵک بە کرێ لە حکومەت دەیگرتنەوە و دواتر بەشى حکومەتیان دەدایەوە) كاریان ده‌كرد.
دواى هەوڵێکى زۆر و ناردنى چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ بارزانییەوە بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانى باسى دەردەسەرییەکانى هەڤاڵانى خۆی دەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخى هەڤاڵانى بارزانى و دواجار بڕیارى لێژنە ئەوە دەبێت کە هەموویان لە شارى ڤریڤیسکى کۆبکرێنەوە، بۆیە ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس لە مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٥١ دەچێتە شاری ڤریڤیسكی لە سۆڤیەت.
لە ساڵى ١٩٥٨ کۆمارى عێراق بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، ئه‌حمه‌د حه‌دۆ قورتاس له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به که‌شتیی گرۆزیا له ڕێی به‌نده‌ری به‌سڕەوە له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه، له ساڵانی ١٩٦٢-١٩٧٠ له‌گه‌ڵ حسۆ میرخان دۆڵه‌مه‌ری له ناوچه‌ی بادینان ماوه‌ته‌وه، به‌شداری شهڕەكانی مرێبا، سه‌ری ئاكرێ، پیرس، شوش و شه‌رمنا، دینارتێ و قه‌ره‌وانی كردووه، له شه‌ڕی شه‌رمن به هۆی ساچمه‌ی تۆپ بریندار بووه. ساڵی ١٩٨٤ به‌شداری شۆڕشی گوڵانی كردووه و سه‌رپه‌ل بووه له هێزی بارزان به سه‌رپه‌رشتی دوكتۆر سه‌عید ئه‌حمه‌د نادر، به‌شداری شه‌ڕی بادلیان كردووه و دواتر له‌گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌ت گه‌ڕاوته‌وه ناوچه‌ی بارزان و له گونده‌كانی به‌ری نزار، ئالكا، ئیروان، ساكا و به‌شداری شهڕەكانی ناوچه‌ی مێرگه‌سۆری كردووه، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری داستانی خواكوركی كردووه.
له ڕێكه‌وتی ١١ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی دووه‌می بارزان، كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕێڕە‌وی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤێت، شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
١- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی حاجی هاشم- ٢٠١٥ز)، ل ل ٤٣٢-٤٣٣.
٢- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌ی خێزانه‌كان و دانیشتوان، هه‌ولێر، ٢٠٠٩ز، ل ل ١٣٤، ١٣٧-١٣٨.
٣- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس- چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده- ٢٠٠٤ز)، ل ل ٣٤، ٥١، ٦٠، ٦٢، ٦٧، ٨٠، ٩٠، ٩٥، ١٣٣، ١٣٩، ١٥١، ١٥٥، ١٧٠.
٤- حیدر فاروق السامرئي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن– دارالحكمة- ٢٠١٦م)، ص ٢٠٣.
٥- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- ٢٠١٣ز)، ل ٤٥.
٦- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، (پیرمام- چاپخانه خه‌بات- ١٩٩٦ز)، ل ٣٦.
٧- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك- چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- ٢٠١٣ز)، ل ل ٥٧٧، ٦٠٧، ٦١٩، ٨٥٦.
٨- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (دهۆك- چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- ٢٠١٣ز)، ل ل ٩٧٤، ١٠٠٥.
٩- عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش- ٢٠٠٢ز)، ص ٣٩.
١٠- عه‌بدولڕە‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١- ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ٢٠٠١ز)، ل ل ١٢١، ١٢٦-١٢٧.
١١- عه‌بدوڵڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی حاجی هاشم- ٢٠١٥ز)، ل ل ٢١، ٣٥، ٤٤، ٢٠٣، ٢٧٣، ٣٢٨، ٣٦٦، ٥١٧، ٥٣٢.
١٢- قائید میرۆ میرۆزی، شه‌ڕی گوره‌توویێ ل ٦ تشرینی دووه‌می١٩٤٣ دا، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی رێكخستنی پێشمه‌رگه، ژماره ٤٣، پیرمام، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، ٣١ ته‌مووزی ٢٠٠١، ل ٢٥.
١٣- كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی- چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند- ٢٠١١ز)، ل ل ٨٤، ٩٤-٩٦.
١٤- گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩، ل ل ٢، ٤.
١٥- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆشنبیری- ١٩٩٧ز)، ل ١١٨.
١٦- لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد- دارالرشید للنشر- ١٩٧٩م)، ص ٢٨٨.
١٧- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك- چاپخانه‌ی خه‌بات– ١٩٩٨ز)، ل ل ٩١، ٩٥، ١٣١، ١٣٩، ١٥٣، ١٨٤، ١٨٨، ١٩٣-١٩٧، ٢٠٠-٢٠١، ٢٠٥، ٤٥٦.
١٨- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام- یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان- ١٩٩٦ز)، ل ٢٦٠.
١٩- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.