ئاوات زەڵمی

ئاوات عەلی محەمەد ناسراوە بە (ئاوات زەڵمی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


ژیاننامە

ئاوات عەلی محەمەد عەزیز ناسراو بە ئاوات زەڵمی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی زەڵمی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە زەڵم تەواو کردووە، بۆ خوێندنی قۆناغی ناوەندی ڕووی کردۆتە ناحیەی خورماڵ، ئاوات زەڵمی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە خوڕەم ئاوای سەر بە پارێزگای کەرەج نیشتەجێ بوونە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئاوات زەڵمی، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یوسف زەڵمی کە سەر بە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەوکاتەدا مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێز بووە، ئاوات زەڵمی بۆتە هەڵگری جیهازی لاسرکی (BRC7)ی بەتالیۆن، به‌شداری ساڵی ١٩٨٠ شەڕی داڵان و شیره‌مه‌ڕ و ساڵی ١٩٨١ شه‌ڕی چیای شه‌رام و شه‌ڕی ڕه‌زه‌ڵه‌ و پاڕه‌زانی كردووه‌، لە شەڕی شیرەمەڕ لە ساڵی ١٩٨٠ لە ئەنجامی تۆپبارانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ساچمه‌ تۆپێك بەر باڵی چەپی کەوتووە و بریندار بووە.

ساڵی ١٩٨١ پلەی فەرماندەی کەرتی دووی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ١٦ی ئەیلوولی١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵەو پاڕەزان لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێن، کە ڕووبەڕووی هێرشی حزبێكی به‌كرێگیراوی كورد بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە بوو، ئاوات زەڵمی فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی عومەر سابیر سەعید، عەزیز هێڵامپێی، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان، عەبدولڕەحمان بەشارەتی، حەمەشەریف فەتاح، ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید و نامیق لەو سەنگەرەدا شەهید بوون.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر