ئازاد سلێمان میران بایز بەگ

ئازاد سلێمان میران ناسراو بە (ئازاد میران)، لە ساڵى ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابى بەشى کوردى زانکۆى بەغدا و کادیرێکى دیار و چالاکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کوردستانەوە کردووە. لە ڕێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانى لە شاری بەغدا لە سێدارە دەدرێن.


ژیاننامە

ئازاد سلێمان میران بایز بەگ لە ساڵی ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر لەدایکبووە، ناوبراو تا کۆتا قۆناغی زانکۆی خوێندووە. دایکى ناوى حەلیمە زوبێر بووە.


خەباتنامە

ئازاد میران لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٦٨ ناچێتە زانکۆ و پەیوەندی بە هێزی باڵەک دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٠ بە فەرمانی حزب، پێناسێکی نوێی بۆدەکرێت و دەچێتە شاری بەغدا و دەبێتە قوتابی بەشی کوردی لە زانکۆ. هەر لەگەڵ چوونی بۆ زانکۆ لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانى جەواد موراد، نەریمان فواد،  لەیلا قاسم تۆڕێکی قوتابیان دروست دەکەن و سەرقاڵی کاری رێکخراوەیی دەبن.

لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ هەڤاڵانى بڕیاری ئەنجامدانى دوو چالاکی دەدەن لە شاری بەغدا، جەواد موراد لە رێگەی لەیلا قاسم کەلوپەل و پێداویستیەکانی ئەم چالاکییە دەگەیەنێتە ئازاد میران و هەڤاڵەکانى.

لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ لە دوو شوێنی جیاوازی شاری بەغدا چالاکییەکان بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنن، بەڵام هەر لە هەمان رۆژ و کاتژمێر یەکی شەو هەریەک لە لەیلا قاسم، ئازاد سلێمان، نەریمان فواد، حەسه‌ن حەمەرەشید، جەواد موراد دەستگیر دەکرێن و دوای چەند ڕۆژێک لە زیندانی و ئەشکەنجە لە رێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لە سێدارە دەدرێن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر