وەهاب سەلیم یەحیا دێزۆیی

وەهاب سەلیم یەحیا، ساڵی ١٩٦١ لە گوندی دێزۆ پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کردووە. ساڵی ١٩٩٧ لە ناوچەی مزوری باڵا شەهید بووە.


شەهید وەهاب سەلیم یەحیا، ساڵی ١٩٦١ لە گوندی دێزۆ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە خاوەن شەش منداڵ بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ئۆردوگای زێوە نێشتەجی بووە.  ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە  باشوری کوردستان و لە گوندی دێزو نێشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە لە هێزی ئاوارە بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٧ بەشداری لە شەرەکانی کۆلەکا، مێرگەسۆر، ئاشی خدر ئاغا کردووە. ساڵی ١٩٨٨ بەشداری شەری خواکوڕکی کردووە و  هەمان ساڵ بەشداری شەڕی ئارمیشوک کردووە. ساڵى ١٩٩٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپای بارزان بۆتە پێشمەرگە. پلەی ئامر سریەی لە سوپای بارزان وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی دێزۆی دەڤەرى مزوری باڵا لە کاتى هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەهید بووە و لە گۆرستانی گوندی سێلکێ لە دەڤەرى مزوری باڵا بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر