وەسمان باس حسێن

وەسمان باس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٤ لە شەڕی گەرووى عومەرائاغا شەهید دەبێت.


شەهید وەسمان باس حسێن، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی شیوان سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە، خێزانداربووە.  

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات فەرماندە حادێ حەسکۆ بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى گەلى عەلى بەگ و سەرتیزی کردووە. ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵەکانی لە شەڕی گەرووی عومەرئاغا بە هۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعسەوە شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر