وشیار کەمال رەسوڵ محەمەد

وشیار کەمال ڕەسول محەمەد ناسراو بە (ملازم)، لە ساڵى ١٩٦٢ لە گوندی چنێرانى سەر بە شارەدێى هیران لە دایک بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى مەفرەزە بووە و یەک جار برینداربووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان هەردوو گوندى ئاقوبان، پونگینە شەهید دەبێت.


ژیاننامە

وشیار کەمال رەسوڵ محەمەد لە ساڵى ١٩٦٢ لە گوندی چنێرانى سەر بە شارەدێى هیران لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵى جووتیاری بووە، ناوبراو دوو برای تری شەهیدن بە ناوەکانی سەربەست کەمال، سالار کەمال. دایکى ناوى خانزاد سابیر بووە و شەش براى هەبوون بە ناوى نەوزاد، نزار، ستار، سەربەست، سەباح، سالار تاقانە خوشکێشى هەبووە بە ناوى سومەیە کەمال.


خەباتنامە

وشیار کەمال لە تەمەنى لاویدا پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانى پارتى کردووە کە هاتووچۆى گوندەکەى ئەوانیان کردووە، تا ساڵى ١٩٨٣ کاتێک مەفرەزەیەکی وەستا یونس دەچێتە گوندەکەیان کە دەڕۆن ئەویش لەگەڵیان دەڕوات و لەو ڕۆژەوە پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەوە.

هەر لە سەرەتای پەیوەندی کردنی دەبێتە جێگەی متمانەی فەرماندەکانی، هەر زوو دەکرێتە بەرپرسی مەفرەزەیەکی چەند کەسی کە بە ملازم بانگکراوە، ئەم مەفرەزایە کاریگەریی تەواوی دەبێت لە دەڤەرەکە و زۆر چالاکی و چوونە ناو شاریان دەبێت، بە تایبەتی لە ساڵانی (١٩٨٦_١٩٨٧) زۆر چالاک دەبن لە دەستگیرکردنی ئەفسەرانی رژێم و ئەمنەکان کە هەموویانیان بە زیندوویی رادەستی لقی دوو کردوون، لە ساڵی ١٩٨٧ لە داستانی پردێ روساک بەشدار دەبێت و بریندار دەبێت، دەیگوازنەوە بۆ بارەگاکانی گوندى خەتێ تا چارەسەری بۆ دەکرێت و دەگەڕێتەوە. هەر لە هەمان ساڵدا بە فەرمانی لقی دوو ئۆپەراسیۆنی ١١ رەبایەکەی دۆڵی خۆشناوەتی دەست پێدەکات و ناوبراو بەرپرسی یەکێک لە مەفرەزەکان دەبێت، چەند نوقتەیەک پاک دەکەنەوە، بەڵام لە کاتی گرتنەوەی رەبایەی ئاقوبان، پونگینە گولەی دووژمن بەر سەری دەکەوێت و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر