والی ئەحمەد محەمەد سەعید

والی ئەحمەد محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لەناحیەی خورماڵ شەهید بووە.


ژیاننامە

والی ئەحمەد محەمەد سەعید، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ڕۆستەم بەگی سەر  بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قوناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید والی ئەحمەد محەمەد، ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگەی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتدا حیکمەتی مەلا عەلی بەرپرسی ناوچە بووە و بارەگای ناوچە لە کەرەجاڵ بووە، بەشداری لە شەڕی شارباژێڕ و چالاکییەکانی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە.

ساڵی ١٩٨٣ بۆ چالاکی لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی مەحمود و وەزیر هاواری چونەتە دەشتی شارەزوور و دوای گەڕانەوەیان لە پشت قەڵای ناحیەی خورماڵ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و والی ئەحمەد محەمەد شەهید بووە و مەحمود بەسەختی بریندار بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر