والی حەمەسەعید فەرەج ڕۆستەم

والی حەمەسەعید، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


ژیاننامە

والی حەمەسەعید فەرەج ڕۆستەم، ساڵی ١٩٦١ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید والی حەمەسەعید، ساڵی ١٩٨٢ بۆتە ئەندام لە ڕێکخراوی خورماڵی سەر بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٥ چەکی هەڵگرتووە و ڕووی کردۆتە دەڤەری خۆرنەوازان و بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عومەر غەمگین، ئەم مەفرەزە پارتیزانە یەکێک بووە لە مەفرەزە کارا و کاریگەرەکانی دەشتی شارەزوور و ناحیەی خورماڵ، هەروەها ئەم مەفرەزە پارتیزانە سەربە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەوکاتەدا مەلا عومەر فەرماندەی هێزەکە بووە. 

شەوێکی زستانی ساڵی ١٩٨٧ والی حەمەسەعید و دەستەیەک هاوسەنگەری بەرەو خورماڵ به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک، پاش گه‌یشتنیان بۆ دەروازەی خورماڵ و لە جۆگەی گەنە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و والی حەمەسەعید شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر