شەڕی ڕواندز له ٨ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ ڕوویدا، ئه‌و شه‌ڕه یه‌كێك بوو له‌شه‌ڕه سه‌خته‌كان، به مه‌به‌ستی گرتنی شوێنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی ڕواندز، سوپای عێراق هێرشێكی به‌ربڵاوی له دوو به‌ره‌وه بۆ سه‌ر ڕواندز ده‌ستی پێكرد، یه‌كێكیان له له به‌رەی چیای گۆڕه‌ز به‌ره‌و ناوچه‌ی گوندی باڵه‌كیان، ئه‌وی تریان له كۆڕه‌ك به‌ره‌و بێخاڵ، ئه‌و هێرشە ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بوو، هه‌موو جۆره پلانێكی تێدا به‌كار هات بۆ گرتنی ئامانجه‌كانیان.
سوپای عێراق له ٨ی ئه‌یلوولی ١٩٧٤ به فه‌رمانده‌یی لیوا ڕوكن ئیسماعیل تایه نعێمی، هێرشێكی چڕی ده‌ست پێكرد، هێرشەكه له دوو به‌ره‌ی جیاواز ئه‌نجام دران، یه‌كێكیان له چیای كۆڕه‌ك و ئه‌وی تریان له چیای گۆڕه‌ز، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه هه‌ردوو هێرشەكه تێك‌شكێنران، زیانێكی زۆر به‌ر سوپای عێراق كه‌وت، له‌و شه‌ڕه بهرگریهدا تۆپخانه‌ی شۆڕش به فه‌رمانده‌یی حالی دۆله‌مه‌ری ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕا له تێكشكاندنی ئه‌و هێرشەی سوپا، ئه‌و هێرشانه تاوه‌كو ١٩ی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بوون سوپای عێراق هیچ ده‌سكه‌وتێكی نه‌بوو تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه، له هێرشی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه زیانێكی زۆر به سوپای عێراق كه‌وت، زیاتر له ٤٠٠ لاشه‌ی كوژراوی سه‌ربازه‌كانیان له‌به‌ری شه‌ڕ جێهێشت، ئه‌و قاره‌مانیه‌تیه به خوێنی شه‌ش شه‌هیدی پێشمه‌رگه تۆماركرا.
حكومه‌تی عێراق پلانێكی زۆر سه‌یری به‌كار هێنا بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌و هێرشانه، ئه‌ویش بریتی بوو له هێرشكردن له چیای كۆڕه‌كه‌وه بۆ شاری ڕواندز، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق به‌ناوی مقه‌ده‌م ڕوكن عه‌بدولوه‌هاب، پلانێكی تۆكمه‌ی دانا بوو، به بلدۆزه‌ری گه‌وره هه‌موو به‌رده‌كانی دامێنی چیای كۆڕه‌كیان لابردن، بۆ ئه‌وه‌ی تانك و زریپۆشی حكومه‌ت له سه‌ری چیای كۆڕه‌ك به‌ره‌و ئامانجه‌كه هێرش بكه‌ن، ئه‌و پلانه‌ی سوپا هه‌رگیز به‌خه‌یاڵی پێشمه‌رگه نه‌ده‌هاته‌وه، چونكه كارێكی زۆر سه‌خت و دژوار و دوور بوو له لۆژیك، ئه‌و پلانه هاوسه‌نگی شه‌ڕی گۆڕی، پێشمه‌رگه‌ی ناچار به پاشه‌كشه كرد بۆ گوندی به‌رزێوه و چیای هندرێن و زۆزك و گه‌روی عومه‌رئاغا و شوێنه‌كانی تر، بۆ سوپاش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو.
یه‌كێك له پلانه‌كانی تری حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌بوو هێرشی كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی بێتواته، مه‌به‌ستیشی له‌و هێرشە ته‌نها ئه‌وه‌بوو، سه‌ركردایه‌تی شۆڕش هێزێكی پێشمه‌رگه بنێرێته ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش وای ده‌كرد گوشار له‌سه‌ر سوپای عێراق له ناوچه‌ی ڕواندز كه‌م ده‌بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش پلانێكی ڕاست بوو. چونكه دۆڵه ڕه‌قه و به‌شه‌كانی تری ناوچه‌كه گیران، ئه‌وه‌ش وای كرد گوشاری سوپای عێراق له‌سه‌ر پێشمه‌رگه زۆر ببێت و هێرش ببه‌نه سه‌ر چیای ڕواندز. له ئه‌نجامی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه له ڕۆژی ٢٣ی ئهیلوول باڵه‌فڕه‌یه‌كی (مێگ١٩) له گوندی به‌رزێوه به ئاگری (شه‌ستیرێكی ١٤.٥) خرایه خواره‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كه ناوی ملازمی یه‌كه‌م سه‌فا شه‌للال بوو به‌دیل گیرا.
سه‌ره‌نجام سوپای عێراق دۆڵی ڕواندزی گرته‌وه، ئیتر جه‌نگ ته‌نها بریتی بوو له تۆپباران و بۆمبارانكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا سوپای عێراق به‌رده‌وام به‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ده‌ری بهێنێت.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.