هێرش عەبدولعەزیز حەمەد مەولود

هێرش عەبدولعەزیز ناسراوە بە (هێرشی عەزیزە سۆر)، کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە قوتابخانە دەستگیر کراووە و لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

 هێرش عەبدولعەزیز ناسراوە بە هێرشی عەزیزە سۆر لە ساڵی ١٩٦٧ و ١٨ ڕۆژ دوای شەهیدبوونی باوكی لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. قوتابی پۆلی سێیەمی ناوەندی بووە.


خەباتنامە

شەهید هێرش عەبدولعەزیز لە ساڵانی خوێندنی لە قۆناغی ناوەندی بۆتە کادری یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە ناو شاری هەولێر.

لە ساڵی ١٩٨٢ دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی ڕێکخراوەیی، ئاشکرا کراوە و لە ناو قوتابخانە لەلایەن ئەمنی شاری هەولێرەوە لەگەڵ مامۆستایەکی دەستگیر کراون، دوای یەک مانگ لە زیندانی هەر لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر