هیوا گەیلانی

هیوا قادر ئەحمەد، ناسراوە بە هیوا گەیلانی، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی گەناوی ناوچەی پشدەرى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، دەرچووی خولی یازدەی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بڕوانامەى لەبەشى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.


ساڵی ١٩٨٩ دوای کاولکردن و ڕاگواستنی ناوچەی پشدەر لەلایەن ڕژێمی بەعس، پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە لێژنە ناوچەى قەڵادزێ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستانى کردووە.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا.


سەرچاوە: 

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر