نەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن

نەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


ژیاننامە

نەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی سێلکێی سەر بە ناوچەی مزووری باڵا لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن، دایکی ناوی هیجرەت سەید محەمەدە و براکانی حەسەن، تەحسین و خوشکەکانی بەناوی بەهار، مەیان، ژیانە، لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

نەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن و ماوەیەک لە ئاوارەیی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، لە شۆڕشی گوڵان لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە سەعید خەلیل خۆشەوی دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، لە ڕێککەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ لە ناوچەی لۆلانی نزیک سیدەکان لە ئەنجامی تۆپبارانی  ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەهید دەبێت و دوو هاوسەنگەری تری بە ناوەکانی دەسکۆ عەزیز سێلکی، عەبدوڵا عومەر سێلکی بریندار دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر