نەبی عەوڵا کامیل ئەحمەد

نەبی عەوڵا کامیل، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی کۆیلە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٥ شەهید بووە.


شەهید نەبی عەوڵا کامیل، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی کۆیلەی سەربە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمان لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە. 

ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٤ بەشدارى شەڕەکانى چیاى زۆزک، کۆڕەک، ڕواندز، سەرتیز و هندرێنى کردووە. 

ساڵی ١٩٧٥ لەکاتى بۆردومانى فڕۆکەى سوپاى عێراق بۆ سەر بارەگاى هێزى پێشمەرگە لە گوندى وەڵاشى قەزاى چۆمان، نەبى عەوڵا شەهید بووە و هەر لەوێش لە گۆڕستانى گوندى وەڵاش بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر